خۆشنووسێکی دەروازەی ڕاپەڕین، خەڵاتی ترنجانۆی بردەوە

مالیزیا-KDP.info- خۆشنووسی کورد(عەلی حەسەن زەمانی)، لە فێستیڤاڵی(ترنجانۆی) 2014 کە لە وڵاتی مایزیا ساز درا، پلەی یەکەمی سەر ئاستی جیهانی بردەوە.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا، لە وڵاتی مالیزیا فێستیڤاڵی خۆشنووسیی (ترنجانۆی) ساز درا، لەو فێستیڤاڵەدا خۆشنووسی کورد کە خەڵكی رانیەی دەروازەی راپەڕینە (عەلی حەسەن زەمانی)، توانی لەسەر ئاستی وڵاتانی ، خەڵاتی یەكەم بباتەوە و ئاڵای كوردستان لە رێورەسمەكەدا بەرز رابگرێت.
وەهایش بڕیارە 4ـی ئەم ئێوارەیە لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە هاتنەوەی براوەی یەکەمی خۆشنووسانی جیهان بكرێ.




