مەخموور.. دەستگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندنی بۆ 5000 قوتابی دابین كرد

مەخموور-KDP.info- بە مەبەستی دانەبڕانیان لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی قوتابیان و ئاسانكاری لە دابینكردنی بەشێك لە پێداویستییەكانی قوتابیانی شارۆچكەی مەخموور و دەوروبەری، دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكی دیكەدا جانتا و پێداویستییەكانی خوێندنی بەسەر 5000 قوتابیدا دابەش كرد.
رۆژی 28/9/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی، لە پێناو خزمەتكردنی قوتابیان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پرۆسەی خوێندن، بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەستگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا) جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندنی بەسەر 5000 قوتابی لە شارۆچكەی مەخمووردا دابەش كرد.
سەبارەت بە چۆنیەتیی دابەشكردنی جانتا و پێداویستییەكانی خوێندن، سەرۆكی دەستگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، "بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانڕشتووە، جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیان دابین دەكەین، ئەمڕۆیش لە شارۆچكەی مەخموور 5000 جانتا و پێداویستیمان بەسەر قوتابیانی قوتابخانەكانی شارۆچكەی مەخمووردا دابەش كردووە".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
