رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان دیاری کران

گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له 4-10-2104 پشووی جه‌ژنی قوربان ده‌ست پێ ده‌کات و تا 11-10-2014 به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان(سه‌فین دزه‌یی)، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی راگه‌یاند: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا که پشووه‌کانی جه‌ژنی قوربان له به‌رواری 4-10-2014 -ه‌وه واته له یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌ست پێ بکات و تابه‌رواری 11-10-2014 به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به هۆکاری ئه‌وه‌ی که 11-10-2014 به‌ر رۆژی شه‌ممه ده‌که‌وێت بۆیه فه‌رمانبه‌ران تا رۆژی 12-10-2014 واته رۆژی یه‌کشه‌ممه پشووه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.




