سكرتێری پەرلەمان: كاری باش بۆ بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال كراوە

هەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كاری باش بۆ بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال كراوە و وەڵامی باشیشیان لەسەر ئەو كەیسە دەست كەوتووە. دەشڵێت، لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەیەكی تایبەتمەند، كاری جیددی لەسەر ئەو بابەتە دەكەن.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان (فەخرەددین قادر) لە بارەی بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگالەوە، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "ئەو شاندەی پەرلەمانی كوردستان كە بانگهێشتی هۆڵەندا كرابوو و نوێنەرایەتیی ئایینە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا بوو، كارێكی باشیان بۆ بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال كردووە و ئێستایش لیژنەیەك لە حكوومەت پێك هاتووە، هەروەها لە كۆبوونەوەی پەرلەمانیشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكە كاری جیددی لەسەر ئەو بابەتە دەكەین".
(فەخرەددین قادر) دەشڵێت، "لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان كاری باش بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژییەكەی شنگال كراوە و وەڵامی باشمان دەست كەوتووە كە ئەم هەنگاوە بۆ دۆزی كورد و چەوسانەوەی لە ئاستی جینۆسایددا زۆر ویژدانهەژێنە و لەو ڕووەوە وڵاتان پشگیریی ئێمە دەكەن".
كارزان هەورامی




