٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی وتاری دەبێ.. فۆرمی جیهانی ئابوری لە ئیستانبووڵ ئەمڕۆ دەست پێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  ئەمڕۆ لە ئیستانبووڵ بە بەشداریی زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان، فۆرمی جیهانی ئابووریی دەست پێ دەکات.
ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵی تورکیا فۆرمی جیهانی ئابوریی بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئابووریی ناوچەکە و جیهان و هەروەها بۆ بووژاندنەوەی ئابوریی ناوچەکە و جیهان و سوودوەرگرتن لە سەرچاوە هاوبەشەکان دەست پێ دەکات.
لەو فۆرمەدا کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)-یش ئامادەیە، گوتاری دەستپێکردن لە لایەن سەرۆککۆماری تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان)-ەوە پێشکەش دەکرێت و فۆرمەکە بە پێشکەشکردنی چەندین گوتار و بابەت لە بارەی ئابووری و کێشە و گرفتەکانەوە دەست پێ دەکات.
لە فۆرمەکەدا کە لە 70 وڵاتی جیهان زیاتر لە 500 پیاوی کار و ئابووریناس و سەرۆکی وڵاتان ئامادە دەبن، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش گوتارێک پێشکەش دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو فورمە کە بە داڤۆسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار