٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پارتی: تۆمەتەکانی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتی، هیچ جێگەی ئیعتیبار نین.. ڕای شەخسی تێیدا زاڵە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لەبارەی ڕاگەیەنراوەكەی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، گوتەبێژی دەستگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ڕای گشتی ئەم لێدوانەی دا..

"ڕۆژی شەممە (27-9-2014) ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ بووەتەوە و لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشیدا راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە.
لەو راگەیەنراوەدا ژمارەیەك بابەت و پرس وروژێنراون و كۆمەڵێك داواكاری لەبارەی هێزی پێشمەرگە و بودجە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕۆژئاوا خراونەتە ڕوو. لەناو ئەوانەشدا ژمارەیەك تۆمەتی ناڕەوا بەرامبەر بە پارتیی دیموكراتی كوردستان هەڵبەستراون.
لە خاڵیكی راگەیەنراوەكەدا داوا كراوە یەكێتی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بە تایبەتیش پارتیدا بكات.
بەپێی شارەزاییمان لە گوتاری سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، تێ دەگەین لە ناوەڕۆك و داواكارییەكانی ئەم راگەیەنراوەدا بۆچوون و ڕای شەخسی و پێشوەختەی عادل موراد زاڵە، بۆیە هیچ جێگەی ئیعتیبار نین و بە پێویستی نازانین وەڵامی بدەینەوە.
ئەگەر مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی هەڵوێستێكی وەك ڕای عادل مورادی هەبێت ئەوكاتە مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان وەڵامی پێویست دەداتەوە.

گوتەبێژی دەستگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
27- ئەیلوول- 2014"

هەواڵی پەیوەندیدار