٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاگرەكەی بەنزینفرۆشانی هەولێر كۆنتڕۆڵ كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمشەو ئاگرێك لەناو بەنزینفرۆشانی سەر رێی هەولێر- مەخموور كەوتەوە، بەڵام دوای گەییشتی تیمەكانی بەرگریی شارستانی، لە ماوەیەكی كەمدا كۆنتڕۆڵ كرا.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر (شێخ كافی)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، ئەمشەو لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەناو بازاڕی بەنزینفرۆشان لەسەر رێی هەولێر-مەخموور ئاگادار كراونەتەوە، بۆیە دوای گەییشتنی تیمەكانیان بۆ شوێنی روداوەكە، توانرا لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
(شێخ كافی) زیاتر گوتی، لەبەر ئەوەی ماوەیەكی كەمە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، تاوەكو ئێستا زیان و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراون.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، دواتر زیان و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرا دەكەن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار