٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. كوشتنی داعش لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە بەردەوامە.. ئەمڕۆیش حەوت تیرۆریستیان كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO- لە ئەنجامی دوو هێرشی جیادا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ، حەوت تیرۆریست كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون. هاوكات فرۆكە جەنگییەكان ئەمڕۆ بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە سنووری مووسڵ بۆردوومان كردووە و بە دەیان تیرۆریست كوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی مۆفەقییە لە رۆژئاوای مووسڵ چەند چەكدارێك هێرشیان كردە سەر تیرۆریستانی داعش و لە ئاكامدا سێ تیرۆریست كوژران و ژمارەیەكیش زامدار بوون.
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە گوندی بازوایە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ كە شەبەكنشینن، بە نارنجۆكی دەستی و چەكی جۆری قازیفە هێرشی سەر بارەگای داعش كرا و بەو هۆیەیشەوە پێنج چەكدار كوژران.
زیاتر ڕوونی كردەوە، لەناو مووسڵدا كەلوپەلی خواردن زۆر گران بووە، بە جۆرێك یەك فەردەی شەكر بە 100 هەزار دینار و بوتڵێك غاز بە 50 هەزار دینارە، خەڵكی ئەو شارەیش لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژین.
بە گوتەی (مەموزینی)، هەر ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكان بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە سنووری مووسڵ بۆردوومان كردووە كە بەپێی زانیارییەكان، بە دەیان تیرۆریست كوژراون و بریندار بوون.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار