٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردانی شەبەك هاوشانی پێشمەرگە شەڕی داعش دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، هەزار كوردی شەبەك ناوی خۆیان نووسیوە بۆ ئەوەی هاوشانی هێزی پێشمەرگە شەڕی داعش بكەن و ئێستایش تەنیا رێكاری دامەزراندن و دەستبەكاربوونیان ماوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، لەگەڵ نوێنەری كۆتای شەبەك لە پەرلەمانی عێراق، ماوەیەكە دەستیان بە ناونووسین كردووە بۆ ئەوەی هێزێك لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەدا دابمەزرێنن كە شانبەشانی ئەوان شەڕی داعش بكەن و ئێستایش هەزار كەس ئامادەیی خۆیان پێشان داوە و ناویان نوسیوە.
(غەزوان داوودی) ڕوونیشی كردەوە، لە ئێستادا ناونووسكردن تەواو بووە و تەنیا ماوە رێكاری دامەزراندیان تەواو بێت و دەستبەكار بن.
لای خۆیەوە نوێنەری كۆتای شەبەك لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەك)، بۆ KDP.INFO گوتی، ئەمڕۆ لەگەڵ كوردانی شەبەك كۆبوونەوەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام داوە و لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری دامەزراندنی ئەو هەزار كەسە تەواو دەكەن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار