٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكئەركانی سوپای ئەمەریكا: عێراقییەكان، كوردانی باشوور و هێزی میانڕۆی سووریا دەتوانن داعش تێك بشكێنن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری بەرگریی ئەمەریكا (چاك هیگڵ) دەڵێ، لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان لەوە دەكۆڵنەوە چۆن بتوانن هاوكاری و پشتیوانیی كوردانی ڕۆژئاوا بكەن، بۆ ئەوەی لەو دۆخەی بە هۆی هەڕەشەكانی داعشەوە دووچاری بوون، ڕزگاریان ببێ. سەرۆكئەركانەكەیشی دەڵێ، ئەو هێزەی كە بتوانێ داعش تێك بشكێنێ، عێراقییەكان، كوردانی باشوور و هێزی میانڕۆی سووریان.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە بۆ هێشتا ئەمەریكا لە ڕووی كردەنییەوە، بۆ بەرگرتن بە ئەگەری دووبارەبوونەوەی كۆمەڵكوژی و كارەساتێكی دیكەی وەك ئێزدییەكانی باشووری كوردستان، لە كۆبانیی ڕۆژئاوای كوردستان، هەنگاوی نەناوە، (چاك هیگڵ)، گوتی، لە ئێستادا لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان لەو هاوپەیمانەتییەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا پێك هێنراوە، لەوە دەكۆڵنەوە چۆن بتوانن ئەو گەمارۆیەی سەر ئەو ناوچەیە زۆرینە كوردییە بشكێنن.
هاوكات سەرۆكئەركانی هاوبەشی هێزەكانی ئەمەریكا ژەنەڕاڵ (مارتن دێمبسی) گوتی، یەكێك لە هاوبەشەكانمان كە بتوانێ ئەو كارە بكات توركیای درواسێیە، بەڵام هێشتا ئیدارەی ئەمەریكا لەسەر ئەو باوەڕەیە كە، بۆ جەنگان دژ بە داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئەو جەنگاوەرانەی كە لە ناوچەكانی شەڕدا هەن، عێڕاقییەكان، كوردانی باشووری كوردستان و هێزی میانڕۆی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هاوكارن.
(دێمبسی) زیاتر گوتی، ئەو هێزە حەقیقییە چالاكەی كە بە كردەنی بتوانێ داعش تێك بشكێنێ، هێزی نەتەوەیی ناوچەكەن، هێزێك كە لە عێراقییەكان، كوردانی باشووری كوردستان و هێزی میانڕۆی سووریا پێك بێت.

سی ئێن ئێن – زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار