٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێشتا ئاوارەکان نەنێردراونەتە بەر خوێندن.. 185 هەزار ئاوارە لە سلێمانی نیشتەجێن

سەرچاوە: KDP.info
پارێزگاری سلێمانی (بەهرۆز محەممەد)

سلێمانی-KDP.info-  پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگاكەیان و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕیندا، 279 هەزار ئاوارە ناویان تۆمار كراوە كە 158 هەزاریان لە سنووری سلێمانی نیشتەجێن. دەشڵێت، تا ئێستا نزیكەی 22 هەزار خێزان مینحەی ملیۆنێك دینار هاوكارییان وەرگرتووە.

پارێزگاری سلێمانی (بەهرۆز محەممەد)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، 279 هەزار ئاوارە ناویان تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەیش 158 هەزاریان لە سنووری شاری سلێمانی نیشتەجێن.
لە درێژەی گوتەكانیدا، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەیشی دا كە، تا ئێستا 10 هەزار قوتابی ناویان بۆ خوێندن تۆمار كراوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی شوێنی گونجاوەوە هێشتا نەتوانراوە پرۆسەی خوێندن لەناو ئاوارەكاندا دەست پێ بكەن.
(بەهرۆز محەممەد) دەشڵێت، لیژنەی باڵای تایبەت بە ئاوارەكانی عێراق بڕی 20 ملیار دیناری بۆ هاوكاریی ئاوارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخان كردووە و هەروەها نزیكەی 22 هەزار خێزانیش لە شاری سلێمانی مینحەی یەك ملیۆن دینار هاوكارییان وەرگرتووە.

ئەم گوتانەی پارێزگاری سلێمانی پاش کۆبوونەوەی دێت لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق(ساڵح موتڵەگ)، کە ثپێوەست بوو بە ڕەوشی ئاوارەکان و چۆنیەتیی هاوکاریکردنیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار