٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبانی.. دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە دابەشكردنی هاوكاری و پێداویستییەكان بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info
هاوکارییەکانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆبانی.

كۆبانی-KDP.info-  دوای ئەوەی خەڵكی كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر بوونەوە و بە هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانی شارەكە روویان لە سنووری توركیا كرد، دەستگای خێرخوازیی بارزانی وەك تاكە رێكخراوی خێرخوازیی لە كوردستان، لە هەڵمەتێكدا 12 تڕێلە خۆراك بۆ خەڵكی ئاوارەی كۆبانی لە سنوور و هەروەها بۆ ناو شارەكەیش، ئەمڕۆیش بە شێوەیەكی بەردەوام تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری كۆبانی خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری بۆ پەنابەران و خەڵكی شاری كۆبانی لە ئورفە دابەش كرد.

رۆژی 27/9/2014 لە درێژەی هەڵمەتی تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژئاوای كوردستان، بە تایبەت لە شاری كۆبانی و هەروەها ئاوارەكانی شارەكە لەسەر سنووری وڵاتی توركیا و لە ئورفە، پاش ئەوەی كاروانی یەكەمی هاوكارییەكان كە بریتی بوون لە 12 تڕێلە كارتۆنی خۆراك بۆ خەڵكی شارەكە، بە شێوەیەكی بەردەوام تیمەكانی دەزگا لە شاری كۆبانی خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری خێرا بۆ خەڵكی شارەكە و ئاوارەی كۆبانی لە ئورفە دابەش دەكەن، ئەمڕۆیش لە درێژەی چالاكییەكانیان لە رۆژئاوای كوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم پێداویستیانەیان دابەش كردووە: 6000 دایبی منداڵان، 6000 كارتۆن خۆراك، 12000 بەتانی، 6000 سریلاكی منداڵان و كۆمەك و هاوكارییەكانیش لە شارەكەدا بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار