٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یه‌كه‌م كاروانی هاوكاریی ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی گه‌یەنرایە كۆبانی

سەرچاوە: KDP.info
جێگری سەرۆکی ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی(مووسا ئه‌حمه‌د)

کۆبانی-KDP.info-  له‌ درێژه‌ی گەیاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوا، ئه‌مڕۆ هەینی، له‌ سونگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاره‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، سه‌دوبیستوشه‌ش تۆ‌ن خوارده‌مه‌نی گه‌یانده‌ دانیشتوانی كۆبانی لە ڕٶژئاوای کوردستان.
هاوكات ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش شه‌ستودوو كامیون خوارده‌مه‌نی گه‌یاندبووه‌ قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان. له‌باره‌ی ئه‌و هاوکاریانەیش، جێگری سەرۆکی ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی(مووسا ئه‌حمه‌د) لە کۆبانی بە کوردستان تی ڤیی ڕایگەیاند، "ئێمە دوای سێ ڕۆژ توانیمان هاوکارییەکانمان بگەینینە کۆبانی."
ئەو گوتیشی، "هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەستگاکەوە و هەوڵمان بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکاریی بووە بە براکانمان لە هەر جێیەک بن، گەورەترین هاوکارییشمان کە 62 کامیۆن بووە پێشتر گەیاندووەتە قامیشلۆ."
زیاتر دەڵێ، "دەستگای خیرخوازیی بارزانی، لە هەرێمی کوردستانیش ڕۆژانە هاوکاریی بەردەوام پێشکەش بە ئاوارەکان دەکات و لە کۆی کەمپەکاندا کۆمەک و هاوکاریی بەردەواممان هەبووە و هەیە."
ئێستایش خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە توانیومانە 126 تۆن خواردن بگەیەنینە کۆبانی، دیارە گەیاندنی ئەم کۆمەکەیش، پاش ڕگەیاندنەکەی سەرۆک بارزانی بووە و ئێمە ویستوومانە بە دەنگییەوە بچین."

 

هەواڵی پەیوەندیدار