٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووسیایش هاتە نێو هاوپەیمانەتییەکەوە.. عەبادی خۆشحاڵیی خۆی بە لاڤرۆڤ ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەی عەبادی و لاڤرۆڤ لە نیویۆرک

نیویورك-KDP.INFO-  وەزیری دەرەوەی ڕووسیا(سێرگی لاڤرۆڤ)، ئەمڕۆ هەینی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی)-ی ڕاگەیاندووە کە، ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بە عێراق لە جەنگی دژ بە داعش کە هەڕەشەیە بەسەر هەموو دنیاوە.

ئەو جەختکردنەوەیەی (لاڤرۆڤ) لە چوارچێوەی ئەو دیدارەیدایە کە لەگەڵ (عەبادی) لە نیویۆرک ساز درا، کە ئێستا هەردوو وڵات بۆ 99-یەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیویۆرکن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لەو دیدارەیاندا، جەختیان لە گرینگیی بنیاتنانی کۆششی هاوبەش بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی کردەوە، (لاڤرۆڤ) ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ پشتیوانیی عێراق لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی داعش دووپات کردووەتەوە.
(عەبادی)-یش گوتی، بەغدا بە شێوەیەکی گەورەتر هەوڵ دەدا بۆ برەودان بە ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ مۆسکۆدا لە هەموو بوارەکاند، خۆشحاڵیی خۆیشی بە بەشداریی مۆسکۆ لە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دەربڕی.

زریان زیاد 

هەواڵی پەیوەندیدار