دانیمارك 7 فڕۆكەی F16 بۆ عێراق دەنێرێ.. سەربازیش بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە ڕەوانە دەکات

هەولێر-KDP.info- نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی لە یەكیەتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، حكوومەتی دانیمارك بڕیاری دا، ڕاستەوخۆ بەشداریی شەڕی داعش بكات و بۆ ئەم مەبەستەیش 7 فڕۆكەی F16 ڕەوانە دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكوەزیرانی دانیمارك ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاری داوە بە ناردنی 7 فڕۆكەی F16 بۆ لێدانی مۆڵگەكانی داعش، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند كە فڕۆكە دانیماركییەكان تەنیا مۆڵگەكانی داعش لە عێراق بۆمباران دەكەن.
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک(هێڵ تۆرنینگ شمێت) هاوکات گوتی، ئەرکی بەشداریی هێزەکانیان لەو شەڕەی دژ بە داعش بۆ ساڵێکە و سنوورداریش دەبێ، زیاتر گوتی، حکوومەتی وڵاتەکەی، سەربازانی دانیمارکی دەنێرێتە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.لە داهاتووشدا پەرلەمانی دانیمارك، دەنگ بۆ ئەو بڕیاڕەی حكوومەتی وڵاتەکەی دەدات.
كەنعان بەهادین




