٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ڕێککەوتنێکی مێژووییدا بوون بە یەک.. ئەمەریکا چەکیان دەداتێ

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەی سرانی 20 گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە تورکیا.

ئەنتاکیا-KDP.info- سەرکردەی زیاتر لە 20گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، کە لە نێوایاندا سەرکردەی گرووپی مەسیحییش هەن، بۆ یەکخستنی ڕیزەکانیان دژ بە داعش و هێزەکانی حکوومەتی سەربە ڕژێمی (بەشار ئەسەد) ڕێک کەوتن.
بە هەماهەنگیی لیژنەی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، ڕێکخراوی سووریا بۆ فریاگوزاری کە بارەگای سەرەکیی لە واشنتۆنە، لە کۆتایی کۆبوونەوەیاندا، ئەو ڕێککەوتنەی کە بە مێژوویی ناو دەبرێ، لە نێوان ئەو سەرکردەی گرووپە ئۆپۆزسیۆنانەدا واژۆ کرا.
لە کۆبوونەوەی سەرانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا، دوو کۆنگرێسمانی ئەمەریکایی بەشدار بوون و، بە ڕەزامەندیی کۆنگرێس و لەسەر بڕیاری (سەرۆک باڕاک ئۆباما)-یش، مەشقیان پێ دەکرێ و چەکیان دەدرێتێ تا لە جەبگی دژ بە ڕیکخراوی داعشدا بەشدار بن.
بەپیی ڕێککەوتنەکە، گرووپە سوننە میانڕۆکان ڕازی بوون بەوەی هاوپەیمانەتییەک لە نێو خۆیاندا پێک بێنن و لەژێر ناوی لیوای ئەنجوومەنی باڵای سەربازیی شۆڕشی سووریادا، بجەنگن، کە هاوکات ئەنجوومەنی سەربازیی سریانییش لەخۆ دەگرێ، کە لە گرووپە مەسیحییەکانی سووریا پێک هاتووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی سی ئێن ئێن کە تاکە مێدیا بوو لەو کۆبوونەوەیەی سەرانی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا بەشدار بوو، سەرکردەکان ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کە، سووریای ئازاد جیاوازی ناکات لە نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و حیزبە سیاسییەکانیدا، مافەکانی هەمووانیش تێیدا بە یەکسانی پارێزراو دەبن.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار