دژەتانک و مووشەکهاوێژەکانی ئەڵمانیا گەییشتن

هەولێر-KDP.info-DW- داواجار ئەو یەکەم کاروانی چەک و تەقەمەنییەی کە 27 تۆنە بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە دواکەوتبوو، ئەمڕۆ هەینی گەییشتە دەست پێشمەرگە، کە لە جەنگی دژ بە داعشدا بە کاریان دێنێ.
کێشی ئەو کاروانە کە هاتووە 27 تۆنە، هەمووی چەک و تەقەمەنی و مووشەک هاوێژ، مووشەکی دژەتانک، تۆپ، بیکەیشی و کڵاشینکۆف و تەقەمەنییەکانیانە.
بە هۆی ئەو شەڕەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرانبەر بە کورد بەرپای کردووە، هەرێمی کوردستان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بە چەکی نوێ و پێشکەوتوو پشتیوانیی لێ بکرێ. (سەرۆک بارزانی)-یش لەو دیداریەدا کە لە هەولێر بەڕێوە برا، بە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیای گوت، دەبێ چەکەکان نوێ و پێشکەوتوو بن و زۆریش بن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا کە پاش دیداری دوێنێی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ڕاشکاوانە گوتی، تا ئێستا پێشمەرگە چەکی تەقلیدی پێ گەییشتووە، بەڵام ئەگەر بێت و چەکی پێویستی پێ بگات، ئەوا پێویستی بە هێزی پشتیوانی نییە.
زریان زیاد




