٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش مەزاری ئیمام فازل و بارەگایەکی پارتییان تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەکدارانی داعش لە میحوەری باشیک، مەزاری ئیمام فازل و بارەگایەکی پارتیی دیموکراتی کوردستانیان تەقاندەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە میحوەری باشیک مەزاری (ئیمام فازل)-یان تەقاندەوە کە مەزارێکی شەبەکەکانی سوننەمەزھەبە و لای ئەوان زۆر پیرۆزە.

(سەعید مەموزینی)گوتیشی، ھەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی فازلییە، چەکدارانی داعش بارەگای رێکخراوی پارتیی دیموکراتی کوردستانیان تەقاندووەتەوە و بە تەواوەتی خاپوور بووە و زیانی بە ماڵەکانی دەوروبەری بارەگاکەیش گەیاندووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار