٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

والیی داعش لە کەرکوک کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش، لە دەوروبەری کەرکووک ئێوارەی ئەمڕۆ والیی داعش کوژرا.

بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک (عەمید سەرحەد قادر) ئەو ھەواڵەی بۆ kdp.infoی پشتڕاست کردەوە و گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکان مۆڵگەکانی داعشیان لە دەوروبەری کەرکووک بۆردوومان کردووە و لە ئاکامدا والیی داعش بە ناوی (ئەبو فاتیمە) کوژراوە.
(عەمید سەرحەد قادر) گوتیشی، تا ئێستا تەنیا کوشتنی والیی داعش پشتڕاست کراوەتەوە و دیار نییە چەند تیرۆریستی دیکەیش کوژراون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار