ھەفتەی داھاتوو لیژنەی پاڵاوتی ئەندامان بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەستبەکار دەبێت

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی کوردستان بۆ پاڵاوتنی ئەندامان بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیارانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەگەر ھەیە ھەفتەی داھاتوو لیژنەکەیان کۆ ببێتەوە و دەستبەکار بێت.
ئەندامی لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی کوردستان بۆ پاڵاوتی ئەندامان بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیارانی ھەرێمی کوردستان(ڤالا فەرید) بە KDP.INFOی راگەیاند، ئەندامانی لیژنەکە دیاری کراون، بەڵام هێشتا کۆ نەبوونەتەوە و پێویستە کۆ ببنەوە و تێدا دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەکە دیاری بکەن.
(ڤالا فەرید) گوتیشی، کاری ئەو لیژنەیە وەرگرتنی سی ڤییە لەو کەسانەی خۆیان بۆ ئەو ئەنجوومەنە دەپاڵێون، دواتر ئەو کەسانە ھەڵدەبژێرن کە مەرجی خۆپاڵاوتنیان تێدا بێت، ئەوکات ناوەکان دەدەنە پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان لە رێگەی دەنگدانەوە پاڵێوراوەکان دیاری دەکەن.
(فەرید)راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو لیژنەکەیان کۆ ببێتە وە و دەستبەکار بن.
بڵند ئیبراھیم




