٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ھێرشی بردە سەر گوندێکی شەبەک و حەوت کەسی لێ ڕفاندن

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی باشیک ھێرشیان کردە سەر گوندێکی شەبەکنشین و حەوت کوردی شەبەکیان ڕفاندووە.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە پێکھاتەی شەبەک (غەزوان داوودی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە میحوەری باشیک چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی فازڵییە و ھەڕەشەیان لە خەڵکی گوندەکە کردووە، کە کوردی شەبەکی سوننەمەزھەبن و پێیان گوتوونە کە ئێوە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەدان و پشتگیری لە ئەوان دەکەن، دواتر حەوت کەسیان ڕفاندوون."

زیاتر گوتی، ئەو حەوت کەسەی رفێندراون، منداڵەکانیان لە ڕێزی ھێزەکانی پێشمەرگەن و بۆ شوێنێکی نادیار بردوویانن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار