نێچیرڤان بارزانى بۆ موتڵەگ: دەبێ عێراق به جیددى ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیى خۆى لە دۆخی ئاوارەکان جێبەجێ بکات

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، (نێچیرڤان بارزانى) جه‌ختى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، هاوكاریى ئاواره‌كانى كردووه و ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێ عێراق زۆر به جیددى ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیى خۆى له‌مباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات. هاوکات دووپاتی کردەوە، هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له حكوومه‌تى عێراقدا بكه‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلوولى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق(ساڵح موتڵه‌گ) و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاتنى پێشتریان بۆ پارێزگاى دهۆك ده‌ربڕى و، دووپاتى كرده‌وه كه هاتنیان به تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ڕه‌وشى ئاواره‌كان ببینن و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن، هه‌نگاوێكى گرینگ و مایه‌ى پێزانینه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، هاوكاریى ئاواره‌كانى كردووه و ده‌كات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه پێویستیى به هاوكاریى حكوومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و ده‌بێ عێراق زۆر به جیددى ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیى خۆى له‌مباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات.
لاى خۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق(ساڵح موتڵه‌گ)، سوپاس و پێزانینى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه باوه‌شیان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و هاوكارییان كردوون، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و كارى به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان بكه‌ن. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره عێراقییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌ستگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ده‌بێ كارێكى جیددى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان له سه‌رماوسۆڵه‌ى زستان بپارێزرێن و له‌و وه‌رزه‌دا تووشى نه‌خۆشى و په‌تا و كاره‌ساتى گه‌وره‌تر نه‌بنه‌وه، بۆیه داواى كرد هه‌م حكوومه‌تى عێراق خۆى كارێكى جیددى بۆ هاوكارییان بكات، هه‌م دامودهستگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییش هان بدات كه زیاتر هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن، به تایبه‌تیش له پارێزگاى دهۆك كه زیاتر له 50%ى ڕێژه‌ى هه‌موو ئاواره‌كانى عێراق له‌وێیه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق و به‌شداریى كورد له حكوومه‌تى (عەبادی)-دا و، (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له حكوومه‌تى عێراقدا بكه‌ن. له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕه‌وشى سه‌ربازى و ئه‌منى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆیستانى داعش، تاوتوو كرا.




