٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئالوسی داوا دەکات، مالیکی و فەرماندە سەربازییەکان دادگایی بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەلێر-تایبەت-KDP.info-  سەرۆکی لیستی ڕەوتی مەدەنیی دیموکراتی(میسال ئالوسی)، داوا دەکات سەرۆکوەزیرانی پێشوو و جێگری ئێستای سەرۆککۆمار(نووری مالیکی) و ئەو فەرماندە سەربازیانەی بوونە هۆی شکستی سوپا و دزینی سامانی گشتی، دادگایی بکرێن.
لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info، (ئالوسی) گوتی، "ئەوە دووەم جارە داوا لە داواکاری گشتی دەکەم دۆسێ بۆ ئەو فەرماندە سەربازیانە بکاتەوە کە بوونەتە هۆی شکستی سوپا و دزینی سامانی گشتی"، ڕوونی کردەوە "پێشتر تێچووی وەزارەتی بەرگری هەر ساڵێک لە میزانییەی بەکاربەر 17ملیار دۆلار بوو هەروەها 70ملیار دۆلاریش بۆ پڕچەککردنی بوو، ئەمە هەمووی ەل شەو و ڕۆژێکدا سەلمێندرا کە لەسەر ئەرز بوونی نییە.. لەسەر داواکاری گشتیی سەربازی و داواکاری گشتیی عێراقی، هەروەها یەکەی یاساییی وەزارەتی بەرگری پێویستە ئەوە ئاشکرا بکات کە: لێکۆڵینەوە لە (مالیکی و عەبوود قەنبەر و عەلی غێدان) و ئەو ئامرلیوا و فیرقانە بکات کە پێوەندییان بەو بابەتەوە هەیە."
دەربارەی ئەوەیش کە بە هۆی هەبوونی حەسانەوە دادگاییکردنی (مالیکی) ئاسان نییە، ئەو گوتی، "کێ دەڵێ (مالیکی) حەسانەی هەیە، ئەگەر بڕیار بێ حەسانە هەبێ، ئەوا بۆ (تاریق هاشمی)-ی ڕاکردوویش دەبێ حەسانە هەبێ، دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە لە عێراقدا حەسانە نییە، ئەرکی داواکاری گشتییە یاسا بچەسپێنێت."

دەربارەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە لایەن (حەیدەر عەبادی)-یەوە، (ئالوسی) گوتی، "ئەو بڕیارەی عەبادی بۆ ڕاستکردنەوەی سیستم و پەیکەری سەربازیی سوپا کە، سنوورەکانی بەزێندرابوون و ببووە هۆی داڕووخانی دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی لە عێراقدا."
زیاتر گوتی، ئەو نووسینگەیە لە دەرەوەی سیستمی نێوخۆ و وەزارەتی بەرگری بوو، ئەو نووسینگەیە بە دانی بەرتیلی زۆر تۆمەتبارە، زۆربەی ئەمرلیوا و ئامرفەوجەکان و فەرماندەی فیرقەکان بە بەرتیل دامەزرابوون، ئەو نووسینگەیە لە لایەن (مالیکی)-یەوە دامەزرا وەک تەواوکەری وەزارەتی بەرگری، کە بە هۆیەوە، جێی سەرۆکئەرکان و ئەفسەرە بێلایەن و دامەزراوە سەربازییەکانی پێ گرتەوە.. نووسینگەکە بریتی دامەزراوەی سەربازی بوو کە خزمەتی بە دەستەڵاتی تاکڕۆیی دەکرد، (عەبادی) چاکی کرد ئەم نووسینگەیەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەوەندە بەس نییە، دەبێ ئەوانە لە چوارچێوەی یاسای سزادانی سەربازیدا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."
پێوەست بە پرسی ئەگەری ڕزگارکردنی پڕۆسەی سیاسییش لە لایەن (عەبادی)-یەوە، سەرۆکی ڕەوتی مەدەنیی دیموکراتی(میسال ئالوسی)، گوتی، "بڕیاری تاکڕۆییانە هۆکاری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوون، تاکڕۆیی(مالیکی) و پابەندنەبوونی ەب یاسا و دەستوورە لە حوکمرانەتیدا، خۆبەزلزانی و گەورەتر لە یاسا و دەستوور، ئەمە ڕەگەزێکی ئەو کێشەیەیە. هاوکات وای دەبینم کە لاپەڕەیەکی نوێ و توانای واقیعی و کردەنی بۆ چارەکردنی حەقیقی پڕۆسەی سیاسی و سەرخستنی لە نێوان هەولێر و بەغدادا دەبینم."

جەمال باکیر- زریان زیاد 

هەواڵی پەیوەندیدار