نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى كۆریاى باشوور ده‌كات

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) لەگەڵ باڵیۆزى كۆریاى باشوور له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشووریان خستە بەر باس كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى هاتنى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازیى كۆریایی بۆ هه‌ولێر. هاوکات لەبارەی دۆخى ئاوه‌ره‌كان له كوردستان به گشتى و به تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى دهۆك، گفتوگۆیان کرد.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سه‌رۆكوه‌زیرانى هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له باڵیۆزى كۆریاى باشوور له عێراق (چۆ جوونگ وۆن) كرد، كه یه‌كه‌م جاره دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور كرا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى هاتنى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازیى كۆریایی بۆ هه‌ولێر، كاتێك ساڵى 2003 دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس باره‌گایه‌كیان له هه‌ولێر كرده‌وه و له چه‌ندین بوارى جیاى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریدا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دروست كرد، تاكوو بوونه پردێكى كاریگه‌رى نێوان هه‌ولێر و سیئۆل. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخى ئێستاى سیاسى و سه‌ربازى و ئه‌منیى عێراق كرا و، تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش، هه‌روه‌ها ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنى تیرۆرستان تاوتوو كرا و داكۆكى له پێویستیى هاو‌كاریكردنى پێشمه‌رگه و پڕچه‌ككردنى بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
بارودۆخى ئاوه‌ره‌كان له كوردستان به گشتى و به تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ڕه‌وشه‌كه كاره‌ساتاوییه و له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستى به هاوكاریى عێراق و كۆمه‌ڵكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه. باڵیۆزى كۆریایش وێڕاى ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان، ڕایگه‌یاند كه له به‌غدایش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراقى ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كات و داوا ده‌كات هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.




