٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەییشتە هەرێمی كوردستان.. كێشەی رەوانەكردنی چەكی ئەڵمانیا چارە كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەییشتە هەرێمی كوردستان و بە هەنگاوێكی گرینگیشی ناو برد. جەختیش دەكاتەوە كە، بە هۆی بوونی كێشە لەگەڵ بەغدا، چەكی ئەڵمانیا نەگەییشتووەتە هەرێم، بەڵام ئەمڕۆ ئەو كێشەیە چارە كرا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بۆ kdp.info رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەییشتە هەرێمی كوردستان و ئەمەیش بۆ ئەو هاوپەیمانەتییە دەگەڕێتەوە كە هەرێم لەگەڵ ئەڵمانیا هەیەتی، بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و وەزیری پێشمەرگەدا كۆ ببێتەوە.
عەمید (هەڵگورد)گوتیشی، ئەڵمانیا بڕیاری داوە مەشق بە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بكات و بڕیاریش بوو دوێنێ كاروانێكی چەك رەوانەی هەرێم بكات، بەڵام بە هۆی بوونی كێشە لەگەڵ بەغدا نەگەییشت، بۆیە ئەمڕۆ ئەو كێشەیە چارە كرا و لەمەودوا چەك بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار