سامی ئه‌رگۆشی، NRT بە درۆ دەخاتەوە

هەولێر-KDP.info- سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیران(سامی ئه‌رگۆشی)، لە ڕوونکردنەوەیەکدا پێوەست بە هەواڵێکی "هەڵبەستراو"-ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی NRT و ماڵپه‌ڕه‌كه‌یشی، رایدەگەیەنێ، لە کۆبوونەوەی (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێکدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی هیچ لایه‌نێكی سیاسی و، كه‌س و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نه‌هێنراوه و هەواڵەکە هەڵبەستراوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی NRT و ماڵپه‌ڕه‌كه‌یشی، له هه‌واڵێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێك، ’"دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی پێشنیازی بڕینی مووچه‌یان بۆ مالیكی كردووه و، پێیان گوتووه به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و دواكه‌وتن و نه‌دانی مووچه، فشاری خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌بێت و، ناچار ده‌بێت ملكه‌چی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بێت."
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ناوی هیچ لایه‌نێكی سیاسی، نه ناوی هیچ كه‌س و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نه‌هاتووه و، ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كه‌دا له‌سه‌ر زاری ڕۆژنامه‌نووسێكه‌وه هاتووه و ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، له هه‌واڵێكی بێبنه‌مای هه‌ڵبه‌ستراوی دروستكراو زیاتر، هیچی دیكه نییه.
سامی ئه‌رگۆشی
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیران
24ی ئه‌یلوولی 2014




