٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكەم كاروانی چەكی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، دوا خرا.. چەكەكان بایی 70 ملیۆن یۆرۆن

سەرچاوە: KDP.info

بەرلین-KDP.info-DW- بە هۆی پەككەوتنی ئەو فڕۆكە هۆڵەنداییەوە كە وەها بڕیار بوو، لە ڕێگەی بەغداوە یەكەم كاروانی چەك و تەقەمەنیی ئەڵمانیایی بگەیەنێتە پێشمەرگە، بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەها بڕیار بوو، ئەو چەكە ئەڵمانیاییەی بە فڕۆكەیەكی بارهەڵگری هۆڵەندایی، لە ڕێگەی بەغداوە بگەیەنرێتە هەولێر، بە هۆی هەبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.. سوپای ئەڵمانیا ڕوونی كردەوە، دەبووایە چەك و تەقەمەنی لە لایبزیگەوە بگەیەنرایەتە بەغدا، بەڵام بە هۆی هەبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لەو فڕۆكە بارهەڵگرەی سەر بە هێزی ئاسمانیی هۆڵەنداییەوە، كە ئەگەرچی ئامادەی گوازتنەوەی ئەو كاروانە بوو، بەڕێ نەكەوت.
ئەو چەكەی وەها بڕیار ئەمڕۆ بنێردرێتە كوردستان و بگەیەنرێتە دەست پێشمەرگە، تۆپی جۆری بازۆكا، كڵاشینكۆف و تەقەمەنی بوون. حكوومەتی ئەڵمانیایش سوورە لەوەی 10 هەزار پێشمەرگە چەكدار بكات كە بەهای ئەو چەكانەی دەیانداتێ 70 ملیۆن یۆرۆیە. وەهایش بڕیارە تەواوی ئەو چەكانەی گرێبەستیان لەسەر كراوە، تا مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو، لە ڕێی فڕگەی لایبزیگ – هالەی ئەڵمانیاوە بگەیەنرێنە دەست پێشمەرگە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار