حکوومەت ڕێ لە قاچاخچێتیی نەوتی داعش دەگرێت.. لیژنەیش بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پارێزگای هەڵەبجە پێک هێنرا

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، پرسی ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ هه‌ڵه‌بجه تاوتوو بكه‌ن و، بگه‌نه بڕیاری كۆتایی. هاوکات بڕیاری دا، هه‌موو ڕێكارێكی توند و پێویست و به‌په‌له بۆ ڕێگه‌گرتن له بەقاچاخبردنی نەوتی ژێر دەستەڵاتی داعش بگیرێتە بەر و، به توندی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بە سەرۆکایەتیی سەرۆوەزیران(نێچیرڤان بارزانی)، بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و فه‌رمانی هه‌رێمیی تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی دانانی پارێزگار و جێگره‌كانی و په‌یكه‌ری كارگێڕیی پارێزگاكه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ، دارایی، كاروباری شه‌هیدان و كاروباری په‌رله‌مان پێك بێت، به ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، ئه‌م پرسه و ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ هه‌ڵه‌بجه تاوتوو بكه‌ن و، بگه‌نه بڕیاری كۆتایی.
هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌گه‌ری قاچاخیكردن به‌و نه‌وته‌وه كرا كه له سنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌رده‌چێت و، بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی باڵای تایبه‌ت به ئه‌ندامیه‌تیی وه‌زیرانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و سه‌رۆكی ده‌ستگای ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به وردی، چاودێری و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكرێت و، هه‌موو ڕێكارێكی توند و پێویست و به‌په‌له بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ئه‌و قاچاخیكردنه بگریته به‌ر و، به توندی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، لەو رۆژەوەی چەكدارانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش دەستیان بەسەر پارێزگای نەینەوا و رووبەرێكی زۆری ناوچەكانی سەر بە پارێزگاكانی سەڵاحەددین، دیالە و كەركووكدا گرتووە، بە شێوەیەكی "نایاسایی" دەستیان بە فرۆشتنی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی مووسڵ و عجێل و حەمرینی باكووری شاری تكریت كردووە، پێشتریش وەها بڵاو بووەوە کە هەر تانكەرێك نەوتی خاویش بە 10 تاوەكو 12 هەزار دۆلار دەفرۆشن و ئەمەش زیانێكی زۆری بە ئابووریی عێراق گەیاندووە.




