حکوومەت: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی لە بواری وزه‌دا له‌گەڵ ئێران، به سوودی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه
__2014_09_24_h21m0s3__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تێکڕا لەسەر ئەو باوەڕەن کە، سه‌ركه‌وتنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی بواری نه‌وت و وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی‌دا، به سوودی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بە سەرۆکایەتیی سەرۆوەزیران(نێچیرڤان بارزانی)، سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی بۆ پته‌وكردنی بازرگانی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و تاران له بواری وزه و نه‌وتدا، خرایە بەر باس.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە لەبەرچاوگرتنی سەردانی (ئاشتی هەورامی) بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا، بە گرینگ ناو برا، هاوکات داكۆكی له‌وه كرایه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی بواری نه‌وت و وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی‌دا، به سوودی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه.




