٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەلژیکا بە شەش ئێف 16 بەشداری لە لێدانی داعشدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بڕۆکسل-KDP.info-  وەزیری بەرگریی بەلژیکا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی شەش فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 دەنێرێتە عێراق، بۆ پشتیوانیی ئەو هاوپەیمانەتییەی کە ئەمەریکا بۆ لێدانی داعش سەرکردایەتی دەکات.

پاش ئەوەی ئەمەریکا داوای بەشداری لێ کردووە، وەزیری بەگریی بەلژیکا(پیتەر دی کریم)، ئەم ئێوارەیە بڕیاری بەشداریی حکوومەتی وڵاتەکەی خستووەتە بەردەستی لیژنەی بەرگریی پەرلەمان.
هەر بەشداریێکی بەلژیکا پیویستی بە ڕەزامەندیی پەرلەمان هەیە و زۆرینەیش لەگەڵ ئەو بڕیارەدان. وەهایش بڕیارە سبەی یان دووسبەی هەینی ئەو پێشنیازەی حکوومەت بخرێتە دەنگدانەوە.
پاش ڕەزامەندیی پەرلەمان، بەلژیکا شەش فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 و 120 فڕۆکەوان و کەسانی پشتیوانکار ڕەوانە دەکات و هەروەها، فڕۆکەیەکی جۆری سی 130-یش بۆ گوێزتنەوەی هێز و تەقەمەنی ڕەوانەی عێراق دەکات.
زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار