نێچیرڤان بارزانی: ده‌مانه‌وێ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمدا به‌شدارن، له حكوومه‌تی عێراقیشدا به‌شدار بن.. ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دان

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) دەربارەی پرسی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عیراقدا ڕایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێ به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عێراقدا به شێوه‌یه‌ك بێت كه هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن، به‌شداری له حكوومه‌تی عێراقدا بكه‌ن"، جەختیشی کردەوە "بۆ هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی پۆسته‌كان زۆر گرینگ نییه، ئه‌وه‌ی گرینگه یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه." ئه‌وه‌شی گوت كه "ئه‌و داوایه‌مان له به‌ڕێز (عه‌بادی) كردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کردن و له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیران باسی له پرسی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عیراقدا كرد و ڕایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێ به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عێراقدا به شێوه‌یه‌ك بێت كه هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن، به‌شداری له حكوومه‌تی عیراقدا بكه‌ن. بۆ هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی پۆسته‌كان زۆر گرینگ نییه، ئه‌وه‌ی گرینگه یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه." ئه‌وه‌شی گوت كه "ئه‌و داوایه‌مان له به‌ڕێز (عه‌بادی) كردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌كه‌ین"، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌نجام ده‌درێت، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كێشه‌ی نه‌وت و هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق، له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكوه‌زیران، تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی خۆی و شاندی حكوومیی یاوه‌ری بۆ پارێزگای دهۆك و ڕوونی كرده‌وه "ڕه‌وشێكی مرۆییی زۆر خراپ له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌یه، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هاوكاری بكه‌ن، تا ڕێگه له گه‌وره‌تربوونی كاره‌ساته مرۆییه‌كه بگیرێت." ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌می حكوومه‌ت له وێ ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی خوێندن له پارێزگای دهۆك ده‌ست پێبكات و ئه‌و ئاوارانه‌ی له قوتابخانه‌كاندا حه‌وێنراونه‌ته‌وه كه ژماره‌یان (430) قوتابخانه‌یه، بگوازرێنه‌وه كه‌مپه‌كان و خوێندكاران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوێندن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "ڕاسته كاره‌ساته‌كه له دهۆك زۆر گه‌وره‌یه و هه‌موو داموده‌زگاكانی پارێزگای دهۆك، ئه‌وه‌ی له توانایاندا بووه كردوویانه، به‌ڵام له خانه‌قینیش نزیكه‌ی حه‌فتاهه‌زار ئاواره هه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی دژی تیرۆرستان، ده‌بێ پێشبینیی هاتنی زیاتری خه‌ڵكی ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بۆیه ده‌بێ هه‌م عیراق و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هاوكاریی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن."
سه‌رۆكوه‌زیران داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه له بارودۆخی له‌مجۆره‌دا حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسیاری بكات، خۆی به خاوه‌نی بابه‌ته‌كه بزانێت و هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی، جێبه‌جێ بكات. ئه‌وه‌شی گوت "ڕاسته حكوومه‌تی عیراق هه‌ندێ هاوكاری ناردووه، به‌ڵام ئه‌و هاوكارییه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاستی گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌دا نیه، بۆیه داوامان كردووه به‌ڕێز سه‌ركۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق؛ بێن سه‌ردانی پارێزگای دهۆك بكه‌ن و له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخه‌كه ببن."
لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) باسی له‌وه كرد كه وێڕای ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌یه و ئه‌و گوشارە زۆره‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر داموده‌ستگاكانی پارێزگاكه، به‌ر له‌و قه‌یرانه‌ش پارێزگای دهۆك كێشه‌ی كه‌میی میلاكاتی هه‌یه و داوای كرد كه هه‌موو وه‌زیره‌كان بچن خۆیان سه‌ردانی پارێزگاكه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشه‌كه ببن و چی له توانادا بێت، هاوكاری بكرێت.
پاشان هه‌ر یه‌ك له وه‌زیره‌كان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌ركانه پێشكه‌ش كرد، كه ده‌بێ له لایه‌ن داموده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه له سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌نجام بدرێن و چه‌ندین داواكاری و پێداویستییان خسته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك پێویست له كه‌مكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی مرۆیی له سنووری پارێزگای دهۆكدا، هاوكار بن. داكۆكیش له‌وه كرایه‌وه كه هه‌ر له ئێستاوه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بكرێت و هه‌موو ڕێكاره پێویسته‌كان بگیرێنه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌دا كه به‌ڕێوه‌یه، قه‌یرانی مرۆییی ئاواره و په‌نابه‌ران، قورس‌تر نه‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو داموده‌ستگاكانی حكوومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و له سنووری پارێزگای دهۆك به گشتی و، به تایبه‌تیش زانایان و مامۆستایانی ئایینی كرا، كه ڕۆڵێكی گرنگیان له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستاندا؛ گێڕاوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی بۆ پته‌وكردنی بازرگانی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و تاران له بواری وزه و نه‌وتدا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا و، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سیاسی و ئایینییه‌كان و به‌شدارییان له چه‌ند چالاكییه‌كی جیادا، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كۆنفرانسێكی نێوده‌ڵه‌تیی تایبه‌ت به ئاودا له ئیستانبووڵ و، داكۆكیكردنی بۆ به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك هۆكارێك بۆ ئاشتی و له‌به‌چاوگرتنی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاو به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا. داكۆكیش له‌وه كرایه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی بواری نه‌وت و وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی‌دا، به سوودی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و فه‌رمانی هه‌رێمیی تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی دانانی پارێزگار و جێگره‌كانی و په‌یكه‌ری كارگێڕیی پارێزگاكه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ، دارایی، كاروباری شه‌هیدان و كاروباری په‌رله‌مان پێك بێت، به ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، ئه‌م پرسه و ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ هه‌ڵه‌بجه تاوتوو بكه‌ن و، بگه‌نه بڕیاری كۆتایی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌گه‌ری قاچاخیكردن به‌و نه‌وته‌وه كرا كه له سنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌رده‌چێت و، بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی باڵای تایبه‌ت به ئه‌ندامیه‌تیی وه‌زیرانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و سه‌رۆكی ده‌ستگای ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به وردی، چاودێری و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكرێت و، هه‌موو ڕێكارێكی توند و پێویست و به‌په‌له بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ئه‌و قاچاخیكردنه بگریته به‌ر و، به توندی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.




