بزانە ئەو چەکانەی بۆ لێدانی داعش بە کار هێنراون کامانەن و تێچوویان چەندە

هەولێر-KDP.info- ئەو چەکانەی کە ئەمەریکا دوێنێ سێشەممە و ئەمڕۆیش بۆ لێدانی مۆڵگەکانی داعش لە سووریا بە کاری هێناون، هەروەها خاسیەتەکانی هەر چەک و فڕۆکەیەک و توانا و تێچووەکەی، کە پێشکەوتوو و بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێن ئەمانەی خوارەوەن.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2005-دا فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف-22 بە کار هێنراوە.. ئەو چەکەی هەڵیگرتووە، تۆپی عەیار 22مللیمەتر، دوو بۆمبی زیرەک کە کێشیان هەزار پاوەندە، هەوروەها شەش مووشەکی بە ڕادار ئاڕستەکراوی هەڵگرتوون. خێراییان لە نێوان 1500 مایڵ بۆ 1800 مایڵە لە سەعاتێکدا و تێچووەکەی 143ملیۆن دۆلارە.
مووشەکی تۆماهۆک، بۆ یەکەم جار لە گەردەلوولی بیاباندا لە ساڵی 1991-دا بە کار هێنرا.. ئەرکی سەرەکی: مووشەکێکی دوورهاوێژە، خێراییەکەی بە هێندەی خێرایی دەنگە، هێزەکانی ئەمەریکا بۆ هێرشەکانیان لە ڕێی کەشتیی جەنگییەوە دەیانهاوێت، سێ جۆری جیاوازی هەن، دەکرێت چەکی نەوەوی و کلاسیکی پێوە بلکێندرێ، خێراییەکەی 550 مایڵە لە سەعاتێکدا، تێچووەکەی 569هەزار دۆلارە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێم کیو-9، یەکەم جار لە ساڵی 2007-دا بە کار هێنراوە، لە توانایدایە چوار مووشەکی ئاسمان –زەوینی بە لێزەر ئاڕاستەکراو هەڵ بگرێت، ماوەی فڕینی زیاتر لە 1150 مایڵە، 50 هەزار پێ بەرز دەبێتەوە، تێچووی 56 ملیۆن دۆلارە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێم کیو-ئای بی، یەکەم جار لە ساڵی 2005-دا بە کار هێنراوە، زۆر بە وردی نیشان دەگرێ، کامێرای تەلەڤزیۆنی لێ بەستراوە، بە تیشکی لێزەر کار دەکات، دوو مووشەکی بە لێزەر ئاڕاستەکراو هەڵدەگرێ و خێراییەکەی 74 مایڵ تا 135 مایڵە لە سەعاتێکدا، تێچووی 20 ملیۆن دۆلارە.
زریان زیاد




