٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

یەپەگە: داعش هێزەکانی لە دەوروبەری کۆبانی زیاتر کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەیرووت-KDP.info-  جێگری فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێ، پاش بۆردوومانی شاری ڕەققە و ناوچەگەلێکی دیکە لە لایەن هاوپەیمانانەوە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، بە مەبەستی داگیرکردنی کۆبانی، تا دێت هێزەکانیان زیاتر کۆ دەکەنەوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەپەگە(ئۆجەلان ئەیسۆ)، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، پاش 24 سەعات لە وەشاندنی گورزی ئاسمانی لە لایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانییەوە، چەکدارانی داعش بە تانک و چەکی قورسەوە، زیاتر بەرەوڕووی کۆبانی هاتوون.
(ئەیسۆ) زیاتر گوتی، "لەوەتەی بۆردوومانی ڕەققەوە، ژمارەی چەکدارانیان زیادی کردووە، هاوکات ژمارەی تانکەکانیشیان هەر زیادی کردووە."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار