٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خیزانە ئاوارەكانی بەنداوی مووسڵ دەگەڕێنەوە جێگاکانیان و داعشیش منداڵان بۆ خۆتەقاندنەوە ڕادێنێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-   ئەمڕۆ 180خێزانی ئاوارەكانی بەنداوی مووسڵ گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.. هەر لەو ناوچەیە پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەكانی داعشی بۆردوومان كردوون. هەروەها داعشیش لە ناو مووسڵ منداڵان بۆ خۆتەقاندنەوە ڕا دێنێ .
كارگێڕی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەkdp.info  ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو خێزانانەی لە بەنداوی مووسڵ ئاوارە ببوون گەڕاونەتەوە جێگاکانی خۆیان و تا ئیستایش 180 خێزان گەڕاونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشمەرگە بە تەواوی ئەو ناوچەیەی لە چەكدارانی تیرۆریستیی داعش پاك كردووەتەوە."
پێوەست بە دۆخی شەڕیش لەو ناوچەیەدا، (مەموزینی) گوتی: "هەر ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوەن مۆڵگەكانی داعشیان لە نزیك بەنداوی مووسڵ بۆردوومان كرد و توانییان ئەمیرێكی تیرۆریستانی داعش بە ناوی (یوونس ئەبوزەنون) و دوو تیرۆرستی دیکە بكوژن".
ئەو گوتیشی: "چەكدارانی تیرۆریستیی داعش لە ناو مزگەوتەكانی شاری مووسڵ خولی فێریبوونی خۆتەقاندنەوە و بۆمبرێژكردنی شوینەكانیان بۆ منداڵان كردووەتەوە و لەسەر كارەكانی خۆیان مەشقیان پێ ‌دەكە"ن .
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار