دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی بۆ 900 قوتابیی كەمپی باسرمە دابین كرد

هەولێر-kdp.info- بە مەبەستی دانەبڕانیان لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی منداڵانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان لە سەرجەم كەمپەكاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستییەكانی خوێندنی بەسەر 900 قوتابی لە كەمپی باسرمەدا دابەش كرد.
رۆژی 24/9/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، لە پێناو خزمەتكردنی قوتابیانی ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپی باسرمە و بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پرۆسەی خوێندن، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداریی ناوچەكە هەستان بە دابەشكردنی جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندن بەسەر 900 قوتابی لە كەمپی باسرمە، كە لە رێگای كردنەوەی قوتابخانەیەكەوە لە كەمپەكەدا درێژە بە پرۆسەی خوێندن و زانست و زانیاری دەدەن.
سەبارەت بە چۆنیەتیی دابەشكردنی جانتا و پێداویستیەكانی خوێندن، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (مووسا ئەحمەد) رایگەیاند، "بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامان ڕشتووە، لە سەرجەم كەمپەكان هەڵدەستین بە دابەشكردنی جانتا و پێداویستیی خوێندن، بۆ ئەمڕۆیش لە كەمپی باسرمە تیمەكانی دەزگا هەستاون بە دابەشكردنی 900 جانتا و پێداویستی بەسەر قوتابیانی كەمپەكەدا، هاوكات لە زۆربەی كەمپەكانیش لەسەر ئەركی دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەكان دروست كراون، بۆ نموونە لە كەمپی كەورگۆسك كە نزیكەی 1050 قوتابی ئێستاكە دەخوێنن بە قۆناخەكانی ئامادەیی و بنەڕەتی، هاوكات لە كەمپی باریكەیش بە هەمان شێوە جانتا و پێداویستیمان بەسەر 600 قوتابیی رۆژئاوای كوردستاندا دابەش كردووە، ئەم هەڵمەتەیش بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرجەم قوتابیانی كەمپەكەكان سوودمەند دەبن".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
