چەكدارانی بەدر هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی بازگەی خورماتوویان دا.. پێشمەرگە رێگریی لێ كردن

خورماتوو-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ژمارەیەك چەكداری رێكخراوی بەدر چوونە بازگەی كەركووك - خورماتوو بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە رێگەی نەداون و نەیانتوانی ئەو كارە بكەن.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە kdp.info-ی راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ نزیكەی 10 ئۆتۆمبێلی چەكدارانی رێكخراوی بەدر چوونەتە سەر بازگەی كەركووك - خورماتوو بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەن، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە رێگرییان لێ كراوە و دواتر دەمەقاڵێ لە نێوان هەردوو لادا دروست بووە، بەڵام هیچ شەڕێك ڕووی نەداوە.
رائید (فارووق) ڕوونی کردەوە، "ئەو هێزە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناوچەکەدا هەن، زۆر خەڵکیان بێزار کردووە و دانیشتوانی شارۆچکەکەیان هەراسان کردوون، بۆیە شەوی ڕابردوو، هێزێکیان دەیەوێ بەو بازگەیەدا ڕەت بێ، ڕادەگیرێن و پرسیاریان لێ دەکرێ، بە هۆیەوە ئەمڕۆ بە هێزێکی زۆرەە کە چەکی قورسیان پێ بووە، هاتوونەتەوە شارۆچکەکە."
زیاتر ڕوونی کردەوە، "بە هاتنەوەی ئەو هێزە زۆرەی بەدر و گەییشتنیان بە بازگەکە، دەمەقاڵێ و لێکهەڵبەزینەوە ەل نێوان هێزەکانی ئێمە و بەدردا دروست بووە، بەڵام بەر لەوەی بگاتە ئاستی مەترسیدار، دۆخەکە هێور بووەتەوە."
ئەو بەرپرسەی ئاساییشی ناوچەکە نیشاردەوە کە هاتنی ئەو هێزەی بەدر بۆ ئەو مەبەستە بووە کە، ئەو کەسانەی لە بازگەکە بوون و لێکۆڵینەوەیان لە هاتنە نێو شارۆچکەکە کردووە کە بە چەکەوە بوون، بیانبەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن، بەڵام پێشمەرگە قبووڵیان نەکردووە، وەک ئەو گوتی ئەمە کرۆکی سەرهەڵدانی ئەو کێشەیە بووە."
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو گوتیشی، ئەو هێزەی کە تابوونە ناوچەکە هێشتا ماونەتەوە و نەڕۆییشتوون و هێزێکی دیکەی زۆریشیان لە انوچەکەدا هەیە.
بڵند ئیبراهیم




