٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھاوپەیمانان ئەمڕۆیش مۆڵگەکانی داعشیان لە سوریا بۆردوومان کردن

سەرچاوە: KDP.info

سووریا-KDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە و بۆ جاری دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات، بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد لە رەققە و چەند ناوچەیەکی دیکە دەوروبەری حەلەب.

چەند سەرچاوەیەکی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، ھێرشەکانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانەکانی، شارەکانی سرین و قبە و پردی قرە قۆزاک و ئیلاج و خراب عەشک کە لە شاری کۆبانیوە نزیکە بۆردوومان کردوون.

ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشکرای کردووە، ھێرشەکانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکان، ئەو شوێنانەی لە دەوروبەری حەلەب کردووەتە ئامانج کە لەژێر دەستەڵاتی داعشدان.

دوێنێ بۆ یەکەم جار ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەشداریی پێنج وڵاتی عەرەبی، سەربازگەی مەشقکردن و بنکەکانی رێکخراوی داعشیان بۆردوومان کردن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار