نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی گەل و حکوومەتی هەرێمی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info- دواڕه‌وش و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دروستبوونی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان و، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆیییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئەو پرسانە بوون (نێچیرڤان بارزانی)، لەگەڵ دۆستی دێرینی كورد و باڵیۆزی تازه‌ی به‌ریتانیا له عێراق(فرانك بێكه‌ر) خستنیە بەر باسەوە.
سه‌رۆكوه‌زیران، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ریتانیا كرد و، هیوای خواست هه‌وڵی زیاتر و به‌رده‌وام بۆ هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای دهۆك به تایبه‌تی بدرێت، چونكه توانا حكوومییه‌كان به‌شی هاوكاریی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌رێمن، ناكات.
له‌و دیدارەدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بەڕێوە چوو و، كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی به‌ریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی به هاتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر و دیداری سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ربڕی و، هیوای خواست كه وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، بتوانێت ڕۆڵێكی باش له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا، بگێڕێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆنسووڵخانه گشتییه‌كه‌یان له هه‌ولێر كار و چالاكییان زیاتر ده‌بێت و هانی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان كار و وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا بارۆنێس خاتوو (ئێما نیكڵسۆن) نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له هه‌ولێره.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی به‌ریتانیا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه دۆستێكی دێرینی كورد له به‌غدا ببێته باڵیۆز و باس له ڕابردووی په‌یوه‌ندییه‌كانی بێكه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرا، كه ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاتێك وه‌ك دیپلۆماتێكی وڵاته‌كه‌ی له ئانکارا كاری ده‌كرد، به‌رده‌وام پشتگیری و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد. هه‌ردوولاش جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دواڕه‌وش و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوو كران و، تیشك خرایه سه‌ر دروستبوونی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان و، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆیییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له هه‌موو به‌ره‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان له شه‌ڕدایه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ریتانیا كرد و، هیوای خواست هه‌وڵی زیاتر و به‌رده‌وام بۆ هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای دهۆك به تایبه‌تی بدرێت، چونكه توانا حكوومییه‌كان به‌شی هاوكاریی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌رێمن، ناكات.




