تورکیا دواجار خۆی یەکلا کردەوە.. ئەردۆغان: پشتیوان دەبین

ئیستانبووڵ-KDP.info- مێدیای تورکیا لە زاری سەرۆککۆماری تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)-ەوە بڵاویان کردەوە، تورکیا دەتوانێ پشتیوانیی سەربازیی هاوپەیمانان بکات کە ئەمەریکا لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، ڕابەرایەتی دەکات.
پاش چاوەڕوانییەکی زۆر و ئازادکردنی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی، (ئەردۆغان) دەڵێ، دەتوانرێ لە ڕووی سەربازییەوە هاوکاری ئەو هاوپەیمانەتییە بکەن، کە بۆ جەنگ دژ بە داعش پێک هێنراوە، هەروەها دەڵێ، پێداویستیی سەربازی و واڵاکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەڵمەتە ئاسمانییەکاندا بکاتەوە.
(ئەردۆغان) کە لە ئێستادا لە نیویۆرکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، "پشتیوانیی پێویست لە پرۆسەکە دەکەین. دەشێ پشتیوانییەکە سەربازی و لۆجستیکییش بێ."
زریان زیاد




