جێگری ئەمیری داعش لە فەللوجە کوژرا

فەللوجە-KDP.info- ھێزی ئەنجوومەنی ڕزگارکردنی فەللوجە رایدەگەیەنێت، جێگری ئەمیری داعشیان لە فەللوجە کوشتووە. ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنباریش داوا دەکات فڕۆکە جەنگییەکان هاوکاریان بن.
ئەندامی ئەنجوومەنی ڕزگارکردنی فەللوجە(مەکی ئەلعیساوی) بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند: "ھێزەکانی ئەنجوومەنی رزگارکردنی فەللوجە، جێگری ئەمیری چەکدارانی تیرۆریستیی داعش (ئەبو بەڕاء ئەلسووری)-یان کوشتووە."
ھەروەھا گوتی، (ئەبو بەڕاء)، یەکێک بووە لە پلانداڕێژەرانی ناوچەی سەقڵاوییە."
ئەمڕۆیش ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار داوای کرد، فڕۆکە جەنگییەکان، بارەگای سەرەکیی داعش لە گەڕەکی پیشەسازیی رۆژھەڵاتی شاری فەللوجە بۆردوومان بکەن، کە سەرکردە باڵاکانی داعشی لێن.
بڵند ئیبراھیم




