٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەڵوەشاندەوە

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەیەکی پێشووتری نووسنگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کە مالیکی سەرۆکایەتیی دەکرد.

بەغدا-KDP.info-  وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکوەزیران(حەیدەر عەبادی)، فەرمانی دا بە هەڵوەشاندنەوەی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کە (نووری مالیکی) دروستی کردبوو.
هەڵوەشاندنەوەی ئەم نووسینگەیە، لە ڕێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەنرا کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران(حەیدەر عەبادی) بووە.
جێی ئاماژەیە، سەرۆکوەزیرانی پێشوو(نووری مالیکی)، لە ساڵی 2006-دا نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی پێک هێنا و فەریق (فارووق ئەعرەجی) وەک بەرپرسی نووسینگەکە ناو نرا، کە سەرپەرشتیی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و تەواوی پێکهاتە ئەمنییەکانی دەکرد.
زۆربەی گرۆ سیاسییەکانی بەرهەڵستکاری حکوومەتی پێشوو، لە زۆر بۆنەدا داوایان کردووە، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا هەڵبوەشێندرێتەوە و لە جێی ئەو، فەرمادەی هێزە چەکدارەکان پێک بهێنرێ، تا دەستەڵاتی ڕەها لە دەست تەنیا کەسێکدا نەبێ.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار