٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕوانگای سووریا: گورزەکان لانی کەم 70 داعشی کوشتوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند، گورزوەشاندنە ئاسمانییەکان کە ئەمەریکا، دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بەڕێوەیان دەبات، لانی کەم 70 تیرۆریستی کوشتوون.

بەرپرسی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ (ڕامی عەبدوڕەحمان) زیاتر گوتی، وەها پێدەچێ، ژمارەی کوژراوانی داعش زۆر لەوە زیاتر بن، کە زانراوە.
ئەو بە ڕٶیتەرزی گوتووە، زانیارییەکان وەها ئاماژە دەدەن کە، ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعش لە، ڕەققە، دێرئەلزوور و حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، زۆر لەوە زیاتر بن.
(ڕامی) گوتیشی، کۆی کوژراو و بریندارانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لانی کەم 300 کەس دەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە، گوتەبێژ بە ناوی پێنتاگۆن(جۆن کێربی) لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی هەڵمەتی سەربازیی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش لە سووریا ئەنجام داوە و بە مووشەکی تۆماهۆک لێیان داون.
وەک زانرا هەریەکە لە، سعوودیە، ئیمارات، ئەردەن و بەحرێن لەو هەڵمەتی گورزوەشاندنانەدا بەشدار بوون.


زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار