٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گورزی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، ڕەوی بەکۆمەڵی بەدوای خۆیدا هێنا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  چەند شایەتحاڵێک لە شاری ڕەققەی سووریا کە بە پایتەختی داعش ناسراوە، ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند، پاش بۆردوومانی ئەو ناوچانەی کە داعش دەستی بەسەردا گرتوون، ڕەوی بە کۆمەڵی خەڵکی دەستی پێ کردووە.

ئەوان کە دانیشتووی ڕەققەن، لە ڕێی تەلەفۆنەوە بە ڕۆیتەرزیان گوتووە، "لەو کاتەدا کە ئێمە قسەتان بۆ دەکەین، ڕەوی بە کۆمەڵ لە ڕەققە دەستی پێ کردووە.. لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە و پاش گورزوەشاندنەکان، خەڵكی، شارەکە چۆڵ دەکەن. خەڵکەکە بەرەو دەورووبەری شار دەڕۆن."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار