٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسی پایتەختی ئاشتی، بۆ کۆبوونەوەی دهاتوو دواخرا.. دەستلەكاركێشانەوەی ئاری هەرسین قبووڵ نەكرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار (ئاری هەرسین) خرایە  دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ قبووڵ نەكرا.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نازم هەركی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەیش لە چەند خاڵێك پێك دەهات، لەوانە دەستلەكاركێشانەوەی (ئاری هەرسین) خرایە دەنگدانەوە، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتاران دەستلەكاركێشانەوەكەیان قبووڵ نەكرد، ئێمەیش وەكو فڕاكسیۆنی پارتی پێًمان باش بوو هەر پەرلەمانتار بمێنێت، چونكە كەسێكی بەتوانایە و بە تایبەت كە سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەیە، دەتوانی خزمەتێكی باش بە هێزی پێشمەرگە بكات".

(هەركی) گوتیشی، یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، خوێندنەوەی دووەم بوو بۆ پڕۆژەیاسای بوونی هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتی، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی راپۆرتی هاوبەشەوە، بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دوا خرا.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار