لە باکووری بەغدا شەڕ بەرپا بوو

بەغدا-KDP.info- سەرچاوەکانی پۆلیسی بەغدا دەڵین، ئەمڕۆ سێشەممە لە باکووری بەغدا، شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراق، بەڵام بە پشتیوانیی هێزی میلیشیایی، لەگەڵ چەکدارانی داعشدا بەرپا بووە.
سەرچاوەکان بە سۆمەرییەنیوزیان گوتووە، "ئەم سەرلەبەیانییە لە ناوچەی تارمییە و فەللاحات کە دەکەونە باکووری شاری بەغداوە، شەڕ لە نێوان هێزەکانی حکوومەت بە هاوکاریی هێزە میلیشیاکان، لەگەڵ داعشدا بەرپا بووە."
زیاتر ئاماژەیان داوە، "شەڕ و پێکدادان توندە و کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەیان نەزانراون."
شیاوی باسە، بەغدای پایتەخت بەردەوام تەقینەوە بەخۆوە دەبینێ کە لە ڕێی ئۆتۆمبێلی میڕێژکراو و مینی چیندراوەوە ئیەنجام دەدرێن.. ئەەم سەرباری هێرشی جیاجیا کە هاووڵاتیان و ئەندامانی دەستگا ئەمنییەکان بە هۆیەوە دەکرێنە ئامانج و لە ئاکامدا کوژراو و برینداری زۆریان لێ دەکەوێتەوە.
زریان زیاد




