٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

180خێزانی کارمەندانی بەنداوی مووسڵ گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، 180خێزانی کارمەندانی بەنداوی مووسڵ گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، ئەمەیش دوای ئەوەی دڵنیایان کردوونەتەوە کە بەنداو ھیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (بەشار کیکی) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی بەنداوی مووسڵ لەلایەن چەکدارانی داعش دەستی بەسەردا گیرا، زیان بە ھەندێک شوێن گەیەندرابوو، بەڵام لەئێستادا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و خەریکە تەواو دەبێت و وەکو جاران چاک دەبێتەوە.. جەختیشی کردەوە، ھیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوی مووسڵ نییە.
(بەشار کیکی) گوتیشی، کارمەندانی ئەندازیاری و تەکنییەکانی بەنداوی مووسڵ گەڕاونەتەوە بۆ سەرکاری خۆیان، سەرەڕای ئەوەی 180خێزانی کارمەندەکان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان.
ناوبراو زیاتر گوتی، لەئێستادا بەنداوی مووسڵ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە کۆنترۆڵ کراوە و پارێزراوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار