٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی زەرد دەستلەكاركێشانەوەی ئاری هەرسین قبووڵ ناكات.. لە کۆبوونەوەی سبەیدا باس دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان(ئومێد خۆشناو)

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت دوای سەنج و تێبینی و راگۆڕینەوەی هەموو هەڤاڵانی فراكسیۆن زەرد، هەوڵ و هەڵوێستی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی زەرد(ئاری هەرسین) بەرز دەنرخێنن و دەستلەكاركێشناوەكەیشی قبووڵ ناكەن.. گوتیشی، ئەو دەگەڕێتەوە درێژە بە كاری پەرلەمانتاری دەدات. 
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان(ئومێد خۆشناو) بۆ kdp.info راگەیاند، "دوای ئەوەی  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد و سەرۆكی لیژنەی پێشەمەرگە(ئاری هەرسین) بەهۆی رووداوەكانی ئەم دواییەی كە لە هەرێمی كوردستان روویان دا بریاری دەستلەكاركێشانەوەی لە  پەرلەمانتاری راگەیاند و ببێتە پێشمەرگەیەك و ئەو ماوەیەش وەكو پێشمەرگەیەك ئەرك و كارەكانی خۆی جێبەجێ كرد، ئێمە لە فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوای سەنج و تێبینی و راگۆڕینەوەی هەموو هەڤاڵانی فراكسیۆن، هەوڵ و هەڵوێستی (ئاری هەرسین)-مان بەرز نرخاند."
(خۆشناو) گوتیشی، "دەستلەكاركێشانەوەكەی (ئاری هەرسین) قبووڵ ناكەین كە بەیانی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا لە بەرنامەی كاردا هەیە، چونكە ئەو ئەندامێكی چالاكی نێو فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانە، داوایشمان لە فراكسیۆنەكانی تری پەرلەمان هەیە كە بە هەمان شێوەی ئێمە، هاوهەڵوێست بن بۆ رەتكردنەوەی دەستلەكاركێشانەوەكەی." 
سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد زیاتر گوتی، "هەڵوێستەكانی جگە لەوەی كە بەرز دەیاننرخێنین، دەگەڕێتەوە سەر كاری پەرلەمانتاریی خۆی درێژە بە كارەكەی دەدات.. ئەو هەڵوێستەی (هەرسین)-یش هەڵوێست و تێفكرین و بیركردنەوەی تەواوی ئەندامانی فراكسیۆنی زەردە لە پەرلەمانی كوردستان، هەروەك بەڵنیشمان بە خەڵكی كوردستان داوە پێشمەرگانە و خۆنەویستانە داكۆكیكاری مافەكانی ئەوان و بەرگریكاری خواست و داخوازییەكانیان بین."

هەواڵی پەیوەندیدار