٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی لێژنەی ئاساییش و بەرگریی ئەورووپا: پێشمەرگە لە بری هەموو جیهان شەڕی ئازادی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ستراسبۆرگ-KDP.info-  سەرۆكی لێژنەی ئاساییش و بەرگریی پەرلەمانی ئەورووپا دەڵێ، گوشارەکانی لەسەر وڵاتانی ئەورووپا زیاتر تا، چەک و پیداویستیی سەربزایی زایتر بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاەوانە بکەن، چونکە وەک ئەو دەڵێ، پێشمەرگە لە جیاتی هەموو دنیا شەڕی ئازادی دەکات.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكیەتیی ئەورووپا(دلاوەر خالید ئاژگەیی) بە یاوەریی ڕاوێژكاری نوێنەرایەتی لە ستراسبۆرگ، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری پەرلەمانی ئەورووپا، خاتوو (ئانا فۆتیكا) کۆ بووەوە، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەورووپا باسی لە دواپێشهاتی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی كرد و لیستی پێداویستی و چەك و تەقەمەنیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی ڕادەستی سەرۆكی لێژنەی ئاساییش و بەرگریی پەرلەمانی ئەورووپا كرد، لە بەرانبەردا خاتوو (ئانا فۆتیكا) ڕایگەیاند، كە گوشار لەسەر وڵاتانی ئەورووپایی دروست دەكات بۆ ناردنی چەكی زیاتر بۆ هێزی پێشمەرگە، ئەوەیشی ڕاگەیاند، كە داعش تەنیا هەڕەشەیەك نییە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە بەڵكو بۆ تەواوی جیهان مەترسیدارە و پێشمەرگە بە نێوی تەواوی جیهان شەڕی ئازادی دژی تیرۆریستان دەكات و بەگژداچوونەوەی داعش لە ئەولەویەتی لێژنەی ئاساییش و بەرگریی پەرلەمانی ئەورووپایە.
لە وەڵامی پرسیارێكی خاتوو (ڤۆتیكا)-دا دەربارەی بەشداریی كورد لە حكوومەتەكەی (عەبادی)، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە یەكیەتیی ئەورووپا ڕوونی كردەوە، كە كورد وەك نیشاندانی نیازپاكی و پێدانی دوادەرفەت بەشداریی حكوومەتی (عەبادی) كردووە، بۆ ئەمەش چەند مەرجێكی هەبوون و بە دانانی ماوەیەکی دیاریکراویش، كورد چاوەڕێییە مەرجەكان جێ‌بەجێ‌ بكرێن."
(ئاژگەیی) ئەوەشی بۆ خاتوو (ڤۆتیكا) ڕوون كردەوە، كورد لە 10 ساڵی ڕابردوو بەشداریی كارای هەبووە لە پارێزگاری لە یەكیەتیی خاكی عێراق، ئەگەر لەمەودوا ئەمە نەكرا، هەڵەی بەغدایە و كورد لێی بەرپرس نییە.

كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار