٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، کچە جوانەکانی زانکۆی مووسڵ بۆ ئەمیرەکانیان دەبەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات کە، داعش رۆژانە ژمارەیەک چەکدار ڕەوانەی زانکۆی مووسڵ دەکات و ھەرکچێک لە ڕووخساردا جوان بێ و بە دڵیان بێت، بۆ ئەمیرەکانیان دەبەن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی)بە Kdp.infoی راگەیاند: "داعش رۆژانە 45 چەکدار بۆ زانکۆی مووسڵ رەوانە دەکەن و لە پرسگەکان دەوەستن و، ھەر قوتابییەکی کچی جوان ببینن و بە دڵیان بێت، دەیڕفێنن و بۆ ئەمیرەکانیان دەیبەن و نیکاحی جیھادیان لەگەڵدا دەکەن."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ئەو کارە بە زۆر دەکەن و تا ئێستایش چەندین قوتابیی کچی زانکۆی مووسڵیان بۆ ئەمیرەکانیان بردووە، کە ئەمەش نیگەرانی، ترس و توڕەیی لای خەڵکی مووسڵ دروست کردووە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار