نێچیرڤان بارزانی: دابینكردنی ئارامی و ئاساییش له هه‌ره گرینگ‌ترین ئه‌ركه‌كانه

دهۆک-KDP.info- له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یاندا بۆ پارێزگای دهۆك، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانی قه‌یرانی ئاواره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری دهۆك، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخ و ڕه‌وشی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان خسته ڕوو، كه به تایبه‌تی دوای هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و جێگیربوونیان له سنووری پارێزگاكه، ئه‌ركه‌كه‌یان زۆر قورس‌تر بووه و به هۆی ئاڵۆزیی ڕه‌وشی سنووره‌كانی پارێزگاكه له‌گه‌ڵ سووریا و پارێزگای مووسڵ، به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری كار و سه‌رپێچیی ئه‌منی هه‌یه و تیمه ئه‌منییه‌كان، ناچارن هه‌میشه له ئه‌ركدا؛ ساز و ئاماده بن.
پاشان به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، تیشكیان خسته سه‌ر پێداویستییه‌كانی هێزی پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگاكانی دیكه‌ی وه‌ك پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی و گرنگیی دابینكردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست له ڕووی ئه‌منییه‌وه كۆنترۆلی ڕه‌وشه‌كه بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه ڕوون كرایه‌وه كه فراوانیی ئه‌و سنووره‌ی له ڕووی دابینكردنی ئارامی و ئاسایشه‌وه كه‌وتوووه‌ته سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك، به تایبه‌تی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و ئه‌و هه‌موو كه‌مپانه‌ی له سنووری پارێزگاكه‌دا هه‌ن، ئه‌ركێكی زۆر زیاتر كه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارێزگاكه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، وێڕای ستاییش و سوپاسكردنی ئه‌رك و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، دووپاتی كرده‌وه كه ئاگاداری كار و چالاكی و ماندووبوونیانن و ده‌زانن ئه‌م بارودۆخه ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كانی زیاتر كردووه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد و جددی بۆ پێداویستییه‌كانیان ده‌كات؛ تا دابین بكرێن، به تایبه‌تیش پڕكردنه‌وه‌ی میلاك و دامه‌زراندنی ستافی پێویست، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕووماڵی ئه‌و ناوچه فراوانانه بكه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته سنووری به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌وان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌رك و ماندووبوونی ئه‌وان مایه‌ی شانازییه و، دابینكردنی ئارامی و ئاسایش له هه‌ره گرنگترین ئه‌ركه‌كانه.




